4 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. ئهو فڕۆكهیهی كهوته خوارهوه سوپا سالاری لیبیای تیابووه و گیانی لهدهست داوه
فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرەوە بەرەو لیبیا بەڕێکەوتبوو بهڵام دوای پچرانی پهیوهندی لهگهڵیدا پارچهكانی دۆزرایهوه و چهندین كاربهدهستی باڵا گیانیان لهدهستدا.
فڕۆکەکە لە جۆری فاڵکۆن-50ـــە و لە ناکاو پەیوەندیی پچڕا و لە رادار دەرچووه و 5 کەسی تێدا بوو کە یەکێکیان محەممەد عەلی ئەحمەد حەداد، سوپاسالاری لیبیایە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئێکسی یەکەمیدا رایگەیاندبوو: "فڕۆکەیەکی جۆری فاڵکۆن-50 کە ئێوارەی دوێنێ کاژێر 8:10 خولەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەن بۆغا لە ئەنقەرە فڕی، لە کاژێر 20:52ــەوە پەیوەندیی پچڕاوە".
یەرلیکایا هەروەها رایگەیاند، "فڕۆکەکە لە ئاسمانی شارۆچکەی هایمانا لە نزیک ئەنقەرە رێنمایی نیشتنەوەی بەپەلەی پێدراوە، بەڵام دواتر پەیوەندیی پچڕاوە و دواتر پارچهكانی دۆزراوهتهوه و دهركهوتووه سهرنشینهكانی گیانیان لهدهست داوه.
سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا عەبدولحەمید دیبەیبە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سوپاسالاری وڵاتەکەی محەمەد حەداد پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
عەبدولحەمید دیبەیبە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، "بە داخێکی گرانەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی سوپاسالاری لیبیا محەمەد حەداد و شاندی یاوەریمان، فەرماندەی هێزەکانی وشکانی فەیتوری گریبل، فەرماندەی کارگێری بەرهەمی سەربازیی جەنەڕاڵ مەحمود کەتاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا مەحمود عەساوی دیاب، وێنەگری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا مەحمود مەحجوب'مان پێگەیشت".
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی لیبیا وێڕای دەربرینی هاوخەمی بۆ ئەو ڕووداوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و هیوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانیان خواستووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە