2 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
دوای دوو هه‌فته له گیرانی، سوپای ئۆكرانیا كشانه‌وه‌ی له شارێك ڕاگه‌یاند
دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له ڕاگه‌یاندنی كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن سووپای ڕووسیاوه، ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی له شاری سیفیرسك له ناوچه‌ی دونتسك ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌له‌گرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، به كورتی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كانی شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی شاری سیفیرسك بوو، ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌یش وه‌ك دانپێدانانێكی ڕوون و دره‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت به له‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچه‌یه، كه بۆ جه‌نگه‌كه‌یان به ستراتیژی هه‌ژمار ده‌كرا.
پێشتر و به‌ر له دوو هه‌فته سوپای ڕووسیا ده‌ستبه‌سه‌رداگنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و ڤالێری گیراسیمۆف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سووپای وڵاته‌كه به شێوی فه‌رمی له 11ی ئه‌م مانگه‌دا ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكیی ئاگادار كرده‌وه لێی.
شاری سیفیرسك له كه‌ناری ڕووباری سیرسكی دونتس هه‌ڵكه‌وتووه و ساڵانێكه وه‌ك هێلێكی به‌رگریی بۆ سوپای ئۆكرانیا له هه‌رێمی دۆنباس به‌كار ده‌هێنرێت، له‌ده‌ستدانی شاره‌كه‌یش وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی ته‌كتیكی گرنگ بۆ سووپای ڕووسیا و چه‌كدارانی سه‌ر به مۆسكۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه بۆ پێشڕه‌وییه‌كی دیكه ده‌كاته‌وه كه سووپای ڕووسیا ده‌گه‌یه‌نێـه ناوچه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی دونیتسك
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە