2 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە

پەیام  

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق لەمساڵدا یەك ملیار و 500 هەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 3.8% دابەزینی تۆمار كردووە.

لە بەیاننامەیەكیدا ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاوی كردووەتەوە، تێكڕای بەرهەمهێنانی عێراق لە نەوتدا لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە یەك ملیار و 470 ملیۆن و 321 هەزار بەرمیل و لەم چەند مانگەی كۆتاییدا بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی تۆمار كردووە ئەوەیش بەهۆی بڕیاری ئۆپێك پڵەس بە زیادكردنی پشكی عێراق.
ڕوانگەكە ڕوونی كردووەتەوە "لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتە 356 ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل، لە سێ مانگی دووەمیشدا ڕێژەكە بۆ 356 ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە و سێ مانگی سێیەمیش ئاستەكە گەیشتە 373 ملیۆن و 888 هەزار  بەرمیل و چارەكی كۆتایی ئەمساڵیش بۆ 376 ملیۆن و 758 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە".

ئاماژەی بەوەیش كرد، تێكڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە نەوتی خاو لەمساڵدا گەیشتووەتە چوار پۆینت 03 ملیۆن بەرمیل، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 4.19 ملیۆن بەرمیل بووە، بەوەیش 3.8لەسەد دابەزینی تۆمار كردووە، هەروەها بەراورد بە 2023 كەمترە بەوپێیەی 4.28 ملۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

ڕوانگەی ئیكۆ عێراق جەختی لەوە كردووەتەوە كە پشتبەستنی وڵاتەكە بە نەوت وەك داهاتی سەرەكیی مەترسی جددی دروست دەكات، بەو پێیەی نرخی نەوت ڕوو لە دابەزین دەكات و داوای هەمەچەشنكردنی داهاتەكانی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 900 هەزار دینارە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦١ دۆلارە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2003وە لە عێراق هیچ مووچەیەک نەفەوتاوە، لە هەرێم دەیان مووچە نەدراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 890 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٢ دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی مانگى 11ى نەوتی عێراق بە بەراورد بە مانگى 10، کەمیکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی عێراق: چین و هیندستان گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانین

سەرەتا