2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
خواردنەوە كهولییەكان ساڵانە 800 هەزار كەس لە ئەورووپا دەکوژێت
پەیام
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە كاریگەری خواردنەوە كهولییەكان دەدات و ڕایشیدەگەیەنێت: ساڵانە سەدان هەزار كەس تەنیا لە ئەورووپا بەهۆی كاریگەرییەكانیەوە گیانلەدەستدەدەن.
لە ڕاگەیانراوێكدا، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە: كهول بە ماددەیەكی ژەهراوی دادەنرێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە حەوت جۆری شێرپەنجە و نەخۆشی دیكە و دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانای جڵەوكردن و كۆنترۆڵی خود و هەروەها پەرچەكردار كەمدەكاتەوە و هانی ڕەفتاری پڕ لە مەترسی دەدات".
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: ئەوروپا بەرزترین ڕێژەی بەكارهێنانی ماددە كهولییەكان بەخۆیەوە دەبینێت و ساڵانە 800 هەزار كەس بەهۆی خواردنەوەی ماددە كهولییەكان گیانلەدەستدەدەن.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ئالوودەبوونی خواردنەوە كهولییەكان بەمەترسی دادەنرێت بەتایبەت بۆ سەر گەنجان و بە هۆكارێكی سەرەكی ڕووداوەكان دادەنرێت.
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی وڵاتانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێكارانەی دەبنە هۆی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خواردنەوە كهولییەكان، وەك: زیادكردنی نرخ و باج و دانانی كۆت و بەند لەسەر كات و شوێنی فرۆشتنی و ڕیكلامكردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە