2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
عومڕەکارێکی دیکەى کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد
پەیام
کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ 27\12\2025 عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
ڕاشیگەیاند: عومرەکارەکە ناوی (سەرگوڵ عەبدوڵڵا حەمە کەریم )ە و لە ڕۆژى 16ى 12ەوە جەڵدەی دەماخ لێیداوە و ئەمڕۆ دوای مانەوەی نزیکەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
وتیشى "ئەم عومڕەکارە خەڵکی پارێزگای ( سلێمانی)یە، تهمهنی له سهرووی (79) ساڵهوهیە، ئهمرۆ له شاری مەدینەی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت".
گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەى بەوەشکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ئەمە 14 هەمین عومڕەکاری کوردە لە سعوودیە کۆچی دوایی دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە