2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
لە 24 كاتژمێردا ئاستی ئاوی دوكان 85 سم و ئاوی دەربەندیخان 60 سم زیادی كردووە
پەیام
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی
كوردستان بەرز بووەتەوە، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجایش داهاتی ئاو كۆگا كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو كۆگاكانی ئاو ڕایگەیاندووە:
لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە
زیادیان كردوەو كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو ڕاشیگەیاندووە: و
لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو بە كاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان،
زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی، ئاو كۆگاكراوە. لەو چوارچێوەیەشدا بەنداوی
دوكان 85 سم و بەنداوی دەربەندیخان 60سم و بەنداوی دهۆك 16سم، هەروەها بەنداوی گۆمەسپان
60 سم ئاستی ئاو زیادی كردووە.
ڕاشیگەیاندووە: بەنداوە بچوكەكانیش لە سنوری گەرمیان
و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان
پڕبون ئەوانی تریش زیادیان كردوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە