2 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی مەترسی هەرەسهێنان پردی گەڕەكی خەلیفاوا دادەخرێت
پەیام ـ سلێمانی
بەهۆی مەترسی هەرەسهێنانی پردی گەڕەكی خەلیفاوا
لە باشووری شاری سلێمانی بە ناچاری تا چارەسەرێكی گونجاو بڕیاردراوە پردەكە دابخرێت
و هاتۆچۆی لەسەر نەكرێت، هاوكات داوا لە بەشێك لەو ماڵانەی كە لە چەمەكەوە نزیكن
كراوە تا وەرزی بەهار ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.
گرفتەكە بۆ تەواونەكردنی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەكەكە
دەگەڕێتەوە و جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێ: ئەگەر كۆمپانیاكە پڕۆژەكە تەواو نەكات
سزای دەدەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە