2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ئاگر له كهمپێكی سنووری زاخۆ كهوتهوه و دەیان دووکانى سووتاند
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە كامپی (باجد كەندالا)ی ئاوارەكانی شنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاترلە 50 دوكان سووتا و زیانی ملیۆنان دۆلاری لێ كەوتەوە.
ڕووداوەکە جگەلە زیانى ماددى هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.
لەبارەى ڕووداوى ئاگرکەوتنەکەوە بەرگریی شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی، هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووە و لێكۆلێنەوەكان بەردەوامن.
هەرچەندە بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی بە قەبارەی زیانەكان نەكردووە، بەڵام دوكاندارەكان ئاماژە بە ملیۆنان دۆلار دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە