2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێدەپەڕێنێت
پەیام
پێشبینی دەكرێت تاوەكو ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێبپەڕێنێت.
دامەزراوەی عێراق ئایندەیە بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاریی ئابووری هۆكاری زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانی لە عێراق ڕایگەیاند: پێشبینیی دەكرێت تا ساڵی 2030 ئاماری ئۆتۆمبێل لە عێراق بۆ 9 ملیۆن بەرز ببێتەوە، ئەمەش دواى ئەو ڕێوشوێنانى حکومەت دەیگرێتەبەر بۆ ئەوەى ڕێژەکە بەشێوەیەکى بەرچاو زیادنەکات، چونکە زیادبوونى ئوتومبێل قورسایی گەورە لەسەر شەقام و ڕێگاكان دروست دەكات و خەرجیی ئابووریی و ژینگەیی زیاد دەكات.
دامەزراوەكە هۆكار بەرزبوونەوەی ئاماری ئۆتۆمبێلی لە عێراق "لاوازیی ژێرخانی گواستنەوەی گشتی" و "نەبوونی ڕێكاری توند بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبیل لە ماوەكانی ڕابردوودا"، گەڕاندەوە.
پێشتر و لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاماری ئۆتۆمبێلی لە وڵاتەكەدا بە زیاتر لە هەشت ملیۆن ڕاگەیاند، ئەمە لەكاتێكدا ساڵی 2020 و پێنج ساڵ لەمەوبەر ئامارەكە حەوت ملیۆن بوو.
لە ڕووی زۆریی ئۆتۆمبێلەوە بەغدادی پایتەخت بە نزیكەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لەپێش سەرجەم پارێزگاكانەوەیە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە پلەی دووەم دێت كە 982 هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە و لە پلەی سێیەمیش و بە 721 هەزار ئۆتۆمبێل پارێزگای سلێمانی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە