2 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا
پەیام
هەیبەت حەلبوسی لە پێكهاتە سوننەی عێراق، لەناو
سێ كاندیددا وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا، پاش ئەوەی
توانیی لە كۆی 309 ئەندامی ئامادەبوو دەنگی 208 ئەندام بەدەست بهێنێت كە دەكاتە
67%.
هەیبەت حەلبوسیی تەمەن 45 ساڵ لە حزبی تەقەدوم
و نوێنەری فەرمی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەكان، توانیی بە بەدەستهێنانی 208
دەنگ زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنێت لە دوای پاشەكشەی موسەنا سامەرائی لە بەرژەوەندیی
ئەو، بەو جۆرەش بەسەر هەردوو ڕكابەكەیدا سالم عیساوی كە 66 دەنگی بەدەست هێنا هەروەها
عامر عەبدولجەبار كە تەنیا نۆ دەنگی بەدەستهێنا، سەر بكەوێت. لە پرۆسەكەدا 26 دەنگی
پووچەڵ هەبوون.
دیاریكردنی هەیبەت حەلبووسی وەك نوێنەری سوننەكان
لە دوای زیاتر لە 40 ڕۆژ وتوێژ و كۆبوونەوە هات، بەتایبەت كە شیعەكان بە كاندیدكردنەوەی
محەمەد حەلبوسی ڕازی نەبوون.
بەپێی ڕێكارە دەستوورییەكان، بڕیارە هەر لەم
دانیشتنەدا هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی پەرلەمان جێگرەكانی هەڵبژێردرێن، ئێستاش پڕۆسەی
هەڵبژاردنی جێگری یەكەم بەڕێوە دەچێت كە هەریەك لە موحسین مەندەلاوی و عەدنان فەیحان
خۆیان كاندید كردووە.
بڕیارە دواتر لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆككۆمار لەلایەن
پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت كە پشكی كوردە و تا ئێستا ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە و دیار
نییە كێ كاندیدە بۆ ئەو پۆستە، دواتر سەرۆككۆماری نوێ گەورەترین فڕاكسیۆنی پەرلەمانی
ڕادەسپێرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران و پێكهێنانی كابینەی حكومەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە