1 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش ڕوو لە بەنداوی گۆمەسپان دەكەن
پەیام
دوای هاتنی شەپۆلێكی چڕی بەفر بۆ هەولێر و دەوروبەری، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و تۆماركردنی یادگاری ڕوو لە بەنداوی گۆمەسپان دەكەن، هاووڵاتیانیش دەڵێن: بەفر و بارانی ئەمساڵ كاریگەری باشی بۆ بەرهەمی دێمی ساڵی داهاتوو دەبێت.
بەنداوی گۆمەسپان سەدا 90ی كارەكانی تەواو بووە و لە ئێستادا هەشت ملیۆن و 700 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدا كۆبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە