16 کاتژمێر پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی ئەمریكا لە سووریا: بۆ ئارامکردنەوەى ئاڵۆزییەکان ئامادەین بەشداریی کارا بکەین

پەیام 

لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، تۆماس باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی لە سووریا ڕایگەیاندووە، وڵاتەكەی بە نیگەرانییەوە چاودێریی پێشهاتەكانی گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب دەكات و دەڵێت، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئامادەن بۆ بەشداری كارا بەمەبەستی ئارامكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات، (هەسەدە).

باراك بانگەوازی بە پەلەی بۆ بەرپرسانی حكومەتی سووریا و هەسەدە و گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب و هێزە چەكدارەكان ناردووە كە دەستبەجێ شەڕ و پێكدانەكانیان ڕابگرن و، پابەند بن بە ئاساییكردنەوەی دۆخەكە.

نێردەكەی ئەمریكا لە سووریا ئاماژەی بەو كردووە، كە لە ماوەی 13 مانگی ڕابردوودا هەنگاوی گرنگ لەبارەی سەقامگیری و ئاشتی و بنیاتنانەوەی سووریا گیراونەتە بەر، جەختیش دەكاتەوە، كە واشنتۆن پابەندە بەدیدگاكەیەوە بۆ سووریا كە تەواوی چینەكانی كۆمەڵگەكەی لەخۆ بگرێت لەنێویاندا، سوننە و كورد و درووز و مەسیحییەكان و عەلەوییەكان و تەواوی خێڵەكان و دەستەبەری مافی تەواوی هاووڵاتیان بكرێت.

وتەكانی تۆم باراك لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕە پێكدانان لە نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و سوپای سووریا لە گەڕەكەكە كوردنشینەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب سەری هەڵداوە و تا ئێستایش بەردەوامە و كوژراو و برینداریش هەیە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێگەی ئاكسیۆس: ئەمریكا لە ئێستادا خوازیاری گۆڕانی دەسەڵات لە ئێران نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا: نامانەوێت چیتر ببینین هاووڵاتیان ببنە قوربانی

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا گەڕەكی شێخ مەقسوودی داخست و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەمەن.. ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشوور هەڵوەشێنرایەوە و ژمارەیەك بەرپرس لەپۆستەكانیان دوورخرانەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیای فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانیی توركیا گەشتەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: خۆپیشاندەران بۆ دڵخۆشكردنی ترەمپ زیان بە وڵاتەكەی خۆیان دەگەیەنن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. لەخۆپیشاندانەكانی خۆراسان داواكارێكی گشتی و ژمارەیەك پۆلیس كوژران

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئـیسرائیلەوە دەیان فەڵەستینى دیکە لە غـ.ەززە بوونە قوربانى

سەرەتا