13 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانیی توركیا گەشتەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە
پەیام
كۆمپانیای فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە بەهۆی كاریگەری ئەو پشێوییەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
وتەبێژی كۆمپانیای فلای دوبەی ڕایگەیاند: ژمارەیەك لە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندوەتەوە و ئیدارەی كۆمپانیای فلای دوبەی لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكات و خشتەی گەشتەكانی ڕێكدەخاتەوە بەشێوەیەك بگونجێت لەگەڵ پێشهاتەكانی ئێستای ئێران.
لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی توركی 17 گەشتی ئاسمانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە كە بڕیار بوو ئەمڕۆ و بەیانی بۆ تاران و تەبرێز و مەشهەد ئەنجام بدرایە و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ پێشهاتەكانی ئەو وڵاتە.
ماوەیەكە ئێران خۆپیشاندان بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوەش بووەتە هۆی سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر جووڵەكردن و داخستنی هەندێك لە ڕێگاكان و فڕۆكەخانەكان و ئەوەش كاریگەری لەسەر گەشتی هاوڵاتیان و گەشتیاران دروستكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە