13 کاتژمێر پێش ئێستا 2020 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. لەخۆپیشاندانەكانی خۆراسان داواكارێكی گشتی و ژمارەیەك پۆلیس كوژران

پەیام 

لە خۆپیشاندانەكانی خۆراسانی ئێران داواكارێكی گشتی و ژمارەیەك كارمەندی هێزە ئەمنیەكان كوژران.

ڕەزا بەراتیزادە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادی پارێزگای خۆراسانی باكوور بە میدیای فەرمیی ئێرانی ڕاگەیاند: لە خۆپیشاندانەكانی شەوی ڕابردووی شاری ئەسفەرایەن، كە دەكەوێتە باشووری پارێزگای خۆراسان، گرژی و توندوتیژی دروست بووە و عەلی ئەكبەر حسێنزادە، داواكاری گشتیی شارەكە كوژراوە ، كە بۆ بەدواداچوونی مەیدانی لە نێو شار بووە.

وتیشی: كۆمەڵێك ئاژاوەگێڕ كە زۆربەیان خەڵكی دەرەوەی شاری ئەسفەرایەن و پارێزگای خۆراسانی باكوور بوون، ئاگریان لەو خانووە پلاستیكییە بەرداوە كە داواكاری گشتی و هێزەكانی پۆلیس تێیدا بوون و ڕێگەشیان نەداوە تیمەكانی فریاكەوتن یارمەتییان بدەن و ئاماژەی بەوەكرد لە ڕووداوەكەدا داواكاری گشتی و ژمارەیەك پۆلیسیش كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێگەی ئاكسیۆس: ئەمریكا لە ئێستادا خوازیاری گۆڕانی دەسەڵات لە ئێران نییە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا: نامانەوێت چیتر ببینین هاووڵاتیان ببنە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا گەڕەكی شێخ مەقسوودی داخست و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەمەن.. ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشوور هەڵوەشێنرایەوە و ژمارەیەك بەرپرس لەپۆستەكانیان دوورخرانەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیای فلای دوبەی و هێڵی ئاسمانیی توركیا گەشتەكانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: خۆپیشاندەران بۆ دڵخۆشكردنی ترەمپ زیان بە وڵاتەكەی خۆیان دەگەیەنن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. لەخۆپیشاندانەكانی خۆراسان داواكارێكی گشتی و ژمارەیەك پۆلیس كوژران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئـیسرائیلەوە دەیان فەڵەستینى دیکە لە غـ.ەززە بوونە قوربانى

سەرەتا