14 کاتژمێر پێش ئێستا
301 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئـیسرائیلەوە دەیان فەڵەستینى دیکە لە غـ.ەززە بوونە قوربانى
پەیام
سوپای زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلكردنی ئاگربەستی غەززە و شەهیدكردنی هاووڵاتـیان، بزوتنەوەی حەماس داوای وەستاندنی ئەو پێشێلكارییانە دەكات.
سوپای زایۆنی بەردەوامە لە هێرشەكانی دژی هاووڵاتیانی غەززە و لە زنجیرەیەك هێرشدا بۆ سەر شوێنی ئاوارەكان و ناوچە جیاجیاكانی غەززە 14 هاووڵاتی شەهیدبوون كە 5 یان منداڵ بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
فڕۆكە جەنگیەكانی قەوارەی زایۆنی چەند جارێك بۆردومانی ناوچەكانی باكووری غەززەیان كرد بەتایبەت ناوچەی بەدر، كە كەمپی ئاوارەكان لەخۆدەگرێت و ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی نوێی ئاوارەبوون.
لای خۆیەوە بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردەوە ئەو هێرشانەی قەوارەی زایۆنی تاوانێكی مەترسیدارە و پێشێلكردنی ڕوونی ڕێككەوتنی ئاگربەستە لەپێناو خۆدزینەوە لە پابەندبوون بەو ڕێككەوتنە و پەكخستنی گواستنەوەیە بەرەو قۆناغی داهاتوو و داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر كرد فشار لە قەوارەی زایۆنی بكەن بۆ وەستاندنی ئەو پێشێلكارییانە و پابەندكردنی بە ڕێككەوتن و گەیاندنی یارمەتیەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە