15 کاتژمێر پێش ئێستا
813 جار خوێنراوەتەوە
ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی ئێران فراوان بووە و ئاگر لە چەند شوێنێك بەردرا
پەیام
خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی ئێران فراوان بووە و پەرەی سەندووە و هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی ئەو وڵاتە پچڕا.
خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە چەندین شار و ناوچەی ئێران بەردەوامە و تادێت ژمارەی كوژراوان ڕوو لە هەڵكشان دەكات و هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی نێودەوڵەتی لەسەرتاسەری ئێران پچڕا.
شەوی ڕابردوو تاوەكو بەرەبەیان خۆپیشاندەرانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەكان و چەندین هوتافیان دژی دەسەڵات وتەوە، لە خۆپیشاندانەكان ئاگر لەچەندین شوێنی گشتی و ئۆتۆمبیل و میترۆ و ئۆتۆمبیلەكانی ئاگركوژێنەوە بەردرا.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە سیخوڕە تیرۆریستەكانی سەر بە ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی ئاگریان لەچەند شوێنێك بەرداوە و توندوتیژییان ناوەتەوە و لەخۆپیشاندانەكان ئاگر لە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان و شوێنە گشتیەكان بەردراوە.
لای خۆیەوە، كۆمەڵەی چاودێری ئینتەرنێت نێتبلوكس بڵاویكردەوە بەپێی داتاكان دەركەوتووە ئێران پچڕانی تەواوەتی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی بەخۆیەوە بینوە لەسەر ئاستی وڵاتەكەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە