14 کاتژمێر پێش ئێستا
326 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامە و چەندین باڵەخانەى دیکە سووتێنران
پەیام
خۆپیشاندانەكانی ئێران لە چواردەیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و شەوی ڕابردوییش چەندین باڵەخانە سووتێنران.
لە نوێترین پێشهاتەكاندا خۆپیشاندەران لە سەعادەت ئابادی شاری تاران مزگەوتێكی گەورە و باڵەخانی شارەوانی لە شاری كەرجی نزیك لە تارانی پایتەخت سووتاند.
هاوكات خۆپیشاندانەكان قوربانی لێكەوتووەتەوە و میدیای سەر بە حكومەتی ئێرانی كوژرانی چەند سەربازێكی ڕاگەیاندووە و لە زاری عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشمانی ئێرانیش دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكای لە خۆپیشاندانەكاندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان خۆپیشاندانەكانیان بەرەو ئاڵۆزی بردووە.
لاریجانی جەختیشی لەوە كردەوە هەندێک گروپ دەركەوتووە كە چەكیان هاوردەی وڵات كردووە، ئەگەر بیانەوێت زیان بە حكومەت و خەڵك بگەیەنن توندترین سزا دەدرێن.
هاوكات میدیا حكومییەكانی ئێران ڕووماڵی ڕاستەوخۆی چەندین شاری جیاوازیان دەستپێكردووە كە هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە حكومەت و دژایەتی خۆپیشاندەران رژاونەتە سەر شەقامەكان.
لای خۆیەوە ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگەیاند و سەرۆكوەزیرانی كەنەدایش سەركۆنەی ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەرانی ئێرانی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە