14 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی: زستان بووەتە هۆی سەختتربوونی دۆخی مرۆیی لە غـ.ەززە

پەیام 

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی دەڵێت زستان بووەتە هۆی زیاتر تێكچوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە و ئەو یارمەتیە مرۆییانەی دەگات بەشی پێویست نیە.

هیرمان گروە، سەرۆكی ڕێكخراوی خاچی سوری ئەڵمانی لە لێدوانێكدا وتی: وەزری زستان و هاتنی سەرما بووەتە هۆی زیاتر تێكچوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە و زیاتر كاریگەری لەسەر منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد زۆرێك لە هاوڵاتیانی فەڵەستینی بەهۆی نەخۆشیەوە دەمرن كە دەكرێت چارەسەر بكرێن.

هیرمان گروە، كە پێشتر وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا بووە، باسی لەوەكرد هێشتا كەموكوڕیی هەیە لە خۆراكی پێویست و كەلوپەلی پزیشكی و دەرمان و كارەبا و ئاوی خواردنەوە لە غەززە.

ڕوونیكردەوە: هەرچەندە لە دوای ئاگربەستەوە هاتنی یارمەتیەكان بۆ غەززە باشتر بووە، بەڵام بڕی ئەو یارمەتییانەی دەگاتە ناوچەكە بەشی پێویست ناكات و لە ئاستی پێویست و داواكراودا نیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا داوا لە سووریا و هەسەدە دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى سەرماوە ژیانى غەززەییەکان دژوارتربووە و زیاترلە 15 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئەڵمانی: زستان بووەتە هۆی سەختتربوونی دۆخی مرۆیی لە غـ.ەززە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا: گرەنتیی كشانەوەی ئاشتییانەی هێزەكانی هەسەدە لە حەلەب بكرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامە و چەندین باڵەخانەى دیکە سووتێنران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپا كۆنترۆڵكردنی گەڕەكی شێخ مەقسوودی ڕاگەیاند و هەسەدە ڕەتی دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێگەی ئاكسیۆس: ئەمریكا لە ئێستادا خوازیاری گۆڕانی دەسەڵات لە ئێران نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا: نامانەوێت چیتر ببینین هاووڵاتیان ببنە قوربانی

سەرەتا