14 کاتژمێر پێش ئێستا 176 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی ئەمریكا: گرەنتیی كشانەوەی ئاشتییانەی هێزەكانی هەسەدە لە حەلەب بكرێت

پەیام 

نێردەی تایبەتی ئەمریكا جەخت لە چەسپاندنی ئاگربەست لە حەلەب و گرەنتیكردنی كشانەوەی ئاشتییانەی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەكاتەوە.

تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا لەدیدارێكدا لەگەڵ ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن گفتوگۆیان كرد دەربارەی دواین پێشهاتەكانی سووریا و هاریكاری و هەماهەنگی بەردەوام بۆ پشتیوانی هەوڵەكانی دیمەشق بۆ گرەنتیكردنی ئاسایش و سەروەریی و یەكپارچەیی و سەقامگیری وڵاتەكەی.

هەردوولا جەختیان كردەوە لە پابەندبوونی ئەمریكا و ئوردن بە پشتیوانی هەوڵەكانی چەسپاندنی ئاگربەست و گرەنتیكردنی كشانەوەی ئاشتیانەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە حەلەب و گرەنتیكردنی ئاسایش و پارێزگای لە هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی.

تۆم باراك و وەزیری دەرەوەی ئوردن جەختیان كردەوە لە پێویستی دەستبەجێ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان دیمەشق و هەسەدە و بەردەوام بوونی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ جێبەجێكردنی نەخشەڕێگای كۆتایی هاتنی قەیرانی سوەیدا و هێنانەدی سەقامگیری لە باشووری سووریادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا داوا لە سووریا و هەسەدە دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى سەرماوە ژیانى غەززەییەکان دژوارتربووە و زیاترلە 15 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئەڵمانی: زستان بووەتە هۆی سەختتربوونی دۆخی مرۆیی لە غـ.ەززە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا: گرەنتیی كشانەوەی ئاشتییانەی هێزەكانی هەسەدە لە حەلەب بكرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامە و چەندین باڵەخانەى دیکە سووتێنران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپا كۆنترۆڵكردنی گەڕەكی شێخ مەقسوودی ڕاگەیاند و هەسەدە ڕەتی دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێگەی ئاكسیۆس: ئەمریكا لە ئێستادا خوازیاری گۆڕانی دەسەڵات لە ئێران نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا: نامانەوێت چیتر ببینین هاووڵاتیان ببنە قوربانی

سەرەتا