13 کاتژمێر پێش ئێستا 1001 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

پەیام 

بەرپرسێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت حكومەتی سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت.

لە لێدوانێكدا لەبارەی بەردەوامی جەنگی سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژاوای كوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ڕۆژانی پڕ لە تووندوتیژی لە حەلەب، كورد پابەندە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی سووریا واژووی كردوون.
ئیلهام ئەحمەد دەسەڵاتدارانی سووریای تۆمەتبار كرد بەوەی بە هێرشكردنە سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب، "ڕێگەی شەڕیان هەڵبژاردووە." هەوڵ دەدات كۆتایی بەو رێككەوتنانە بهێنێت كە پێشتر كراون."

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا جەختی كردەوە، "ئێمە پابەندین بە رێككەوتنەكانەوە و هەوڵ بۆ جێبەجێكردنیان دەدەین."

ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا حكومەتی ڕاگوزەر بۆ یەكخستنی هێزەكان و بەڕێوەبردنی ناوچەكان لە ساڵی ڕابردوودا دوو ڕێككەوتنی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە 10ی ئادار و ئەنجوومەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە یەكی نیسان واژوو كرد، بەڵام هعیشتا جێبەجێ نەكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

سەرەتا