13 کاتژمێر پێش ئێستا 1129 جار خوێنراوەتەوە

پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

پەیام 

پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیانپێكردەوە و سوپای سووریاش ئامانجی بۆردومانەكانیان لە گەڕەكە كوردنشینەكان ئاشكرا دەكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی میدیایی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بڵاوی كردووەتەوە كە هێزە چەكدارەکانی سەربە حكومەتی سووریا پێشڕەوییان بۆ ئەنجامدانی دوو هێرش لە گەڕەكی شێخ مەقسود كردوەوە و بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی تانك و چەكە قورسەكان لە دۆڵی زەیتونەوە دەستیان پێكردووە.

ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە هاوكات لەگەڵ هێرشەكان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە بەرپەرچی دوو هێرش بدەنەوە و هێزەكانی بەرانبەریان ناچار بە كشانەوە كردووە.

هەروەها دەڵێت "هیشتا گەڕەكی شێخ مەقسود پێكدادانی تێدا بەردەوامە، كە ماوەی چوار ڕۆژە دەستی پێكردووە".

لەلایەكی دیكەوە دەستەی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای سووریای بڵاوی كردووەتەوە، "لە رێگەی شاشە و سەكۆكانی كەناڵی (هەواڵی سووریا)وە ئەو شوێنانە بڵاو دەكەنەوە كە لەنێو گەڕەكی شێخ مەقسوود دەكرێنە ئامانج و بانگەشەی ئەوە دەكات، "هەسەدە ئەو شوێنانەیان كردووەتە بارەگا و سەربازگە بۆ ئۆپەراسیۆن دژی دانیشتووانی حەلەب".

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا، سوپای سووریا هۆشداریی دەداتە دانیشتووانی مەدەنی و دەڵێت "پێویستە لە هەموو پێگەكانی هەسەدە دوور بكەونەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە بەدوای یەكدا بڵاو دەكرێنەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

سەرەتا