13 کاتژمێر پێش ئێستا
767 جار خوێنراوەتەوە
ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
پەیام
شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە هەرێمی كوردستان و عێراق سبەینێ كۆتایی دێت و، ناوەڕاستی هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران ناوچەكە دەگرێتەوە.
شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە و، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، كاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەكو سبەینێ شەممە بەردەوام دەبێت و، لە شەودا كۆتاییی دێت، پلەكانی گەرمایش دابەزینی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و باران بە ڕێژەی جیاجیا لە ناوچەكان دەبارێت.
لە حاجی ئۆمەران شەپۆلی بەرفربارینی چڕ دەستی پێ كردووە، كەشناسی پێشبینی دەكات لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەكان بڕی 10 بۆ 25 سانتیمەر بەفر ببارێت.
لای خۆیەوە، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات، لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێكی نوێی بارانبارین هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە و، زۆرترین بڕی باران لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵات ببارێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە