14 کاتژمێر پێش ئێستا 1601 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پەیام 

باره‌گای بارزانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ 9/1/2026، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا جه‌ختی لەوە كردووەتەوە، كه‌ كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سوریایە و هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنییەكانی كورد و پێكهاتەكانی تری سوریا گه‌ره‌نتی ده‌كرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سوریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرانه‌ بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه‌، "ئه‌حمه‌د شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سوریایە و جەختی لە پابەندبونی تەواوی دەوڵەتی سوریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنییەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سوریا بەشێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە".

بە گوێرەى ڕاگەیەندراوە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مه‌سعود بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێڕوانینەی ئه‌حمه‌د شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سورییەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند، كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و  هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی كۆتایی بە رێككەوتنەكان بهێنێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕاستی ئەم هەفتە شەپۆلێكی نوێى باران عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ ئاگربەست پێكدادانەكان لە حەلەب دەستیان پێكردەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    زانایانی ئایینی: بەئامانجگرتنی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: لەناوچەكانمان دەمێنینەوە و پێشنیازەكەی حكومەت ڕەتدەكەینەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: هێرشی سەر گەڕەكە كوردنشینەكان زیاد بێت، بێدەنگ نامێنینەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2025دا ئیسرائیل 256 وێرانكاریی لە خۆرهەڵاتی شاری قودس ئەنجامداوە

سەرەتا