3 کاتژمێر پێش ئێستا 874 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: بەرانبەر بە دۆخى ئێران تاوتوێی بژاردەی سەربازی دەكەین

پەیام 

لەكاتێكدا كە خۆپیشاندانەكانی ئێران پێ دەنێتە هەفتەی سێیەمەوە، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران پەیوەندییان كردووە و داوای دانووستانیان كردووە، "ئیمەش تاوتوێی بژاردەی سەربازی دەكەین".

دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نێو فڕۆكەی سەرۆكایەتییەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران پێشنیازی دەستپێكردنەوەی دانووستانەكانیان كردووە، لەكاتێكدا ئێمە لە وتوووێژی جووڵەداین بەرامبەر بە ئێران كە بژاردەی سەربازیشی تێدایە.

تڕەمپ وتیشی، كاتژمێر بە كاتژمێر ڕاپۆرتم لەسەر دۆخی ئێران پێ دەگات، وای دەبینین كە ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت هێڵی سووری تێپەڕاندووە و ئێمەش پێویستە هەنگاومان هەبێت كە پێ دەچێت بژاردەی سەربازی بێت.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، ئێمە بە جدییەوە تاوتوێی دۆخی ئێران دەكەین و بڕیاری یەكلایی كەرەوە دەدەین، لەگەڵ ئەوەشدا تاوتوێی داواكاری ئێرانییەكان دەكەین كە داوای دانووستان و گفتوگۆیان لە ئێمە كردووە.

تڕەمپ وتیشی، دەسەڵاتدارانی ئێران توندوتیژن و لەسەر بنەمای توندوتیژی و كوشتنی خەڵك لەسەر دەسەڵات ماونەتەوە، ئێمە نزیكین و هەر كاتێك ئازادیخوازانی ئێران پێویستیان بە هاوكاری ئێمە هەبێت ئەوا دەجوڵێین. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای لاهای تاوتوێی دۆسیەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی ڕۆهینگا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ خۆی وەكو دەسەڵاتداری كاتیی فەنزوێلا ناودەبات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: بەرانبەر بە دۆخى ئێران تاوتوێی بژاردەی سەربازی دەكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتە سیاسییەكانی گرینلاند ڕەتیدەكەنەوە بیانەوێت ببن بە هاووڵاتیی ئەمریكی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. داوا لە دانیشتووانی كیڤ دەکرێت بۆ ماوەیەك شارەكە چۆڵبکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه‌ ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردبوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاستییەکە تەواو جیاوازە؛ دەلتاى ئەمریکى لەم شوێنانە بە قورسى توشى شکست هات و بۆى پەردەپۆشکرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشتر له‌باره‌ی فه‌نزویڵاوه‌ ئۆفه‌رێك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پێشكه‌شی ئه‌مریكا كراوه‌

سەرەتا