14 کاتژمێر پێش ئێستا 235 جار خوێنراوەتەوە

پارتە سیاسییەكانی گرینلاند ڕەتیدەكەنەوە بیانەوێت ببن بە هاووڵاتیی ئەمریكی

پەیام 

پارتە سیاسییەكانی گرینلاند بە یەك دەنگ ڕەتی دەكەنەوە بیانەوێت ببن بە هاووڵاتیی ئەمریكی.

پێنج پارتە سیاسییەكەی پەرلەمانی گرینلاند لە ڕاگەیەنراوێكدا یەكگرتووی خۆیان لە بەرانبەر هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی وڵاتەكەیان ئاشكرا كرد و  ڕەتیانكردەوە ببن بە بەشێك لە وڵاتانی دیكە و ڕایانگەیاند "نایانەوێت ببن بە ئەمریكی یان دانیماركی بەڵكو دەیانەوێت ببن بە گرینلاندی".
ئەو پێنج پارتە داوایان ئەمریكا كردووە كۆتایی بە سوكایەتی بە وڵاتەكەیان بهێنێت و جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، كە داهاتووی گرینلاند دەبێت لەلایەن گرینلاندەكانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەم هەنگاوەی پارتە سیاسییەكانی گرینلاند دوای لێدوانەكانی ترەمپ هات كە لە ڕۆژی هەینی بەكاتی ئەمریكا بڵاوبووە و ڕایگەیاند، لەبارەی دۆسیەی گرینلاندەوە شتێك دەكات و بەپێویستی زانی كۆنترۆڵی دورگەكە بگرنە دەست، ئەوەیشی بۆ ڕێگریكردن لە جوڵەی چین و ڕووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دورگە گرنگە گەڕاندەوە، كە دەكەوێتە جەمسەری باكوور و لەلایەن دانیماركەوە كە ئەندامی ناتۆیە بەڕێوە دەبرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتە سیاسییەكانی گرینلاند ڕەتیدەكەنەوە بیانەوێت ببن بە هاووڵاتیی ئەمریكی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. داوا لە دانیشتووانی كیڤ دەکرێت بۆ ماوەیەك شارەكە چۆڵبکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه‌ ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردبوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاستییەکە تەواو جیاوازە؛ دەلتاى ئەمریکى لەم شوێنانە بە قورسى توشى شکست هات و بۆى پەردەپۆشکرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشتر له‌باره‌ی فه‌نزویڵاوه‌ ئۆفه‌رێك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پێشكه‌شی ئه‌مریكا كراوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌نزوێلا.. له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكادا 24 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: كوده‌تاكه‌ی ئه‌مریكا سه‌لماندی هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوونی نیه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. مادۆرۆ تۆمه‌ته‌كانی كه‌درابوونه‌ پاڵی ڕه‌تكرده‌وه‌

سەرەتا