15 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ئۆكرانیا.. داوا لە دانیشتووانی كیڤ دەکرێت بۆ ماوەیەك شارەكە چۆڵبکەن
پەیام
ژێرخانی ئۆكرانیا زیانی گەورەی بەركەوتووە و هۆشداری بە دانیشتووانی كیێڤی پایتەخت دەدرێت بۆ ماوەیەك شارەكەیان بەجێ بهێڵن.
بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی ئۆكرانیا ژێرخانی ئەو وڵاتە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردووە.
فیتالی كلیچكۆ، سەرۆك شارەوانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا داوای لە دانیشتووانی پایتەخت كرد بۆ ماوەیەكی كاتی شارەكەیان بەجێ بهێڵن بەهۆی ئەوەی نیوەی باڵەخانەكانی شارەكە كە نزیكەی شەش هەزار بینایە رووبەڕووی پچڕانی گەرمكردنەوە بوونەتەوە بەهۆی زیانی بۆردومانەكان.
وتیشی: بانگەواز ئاراستەی دانیشتووانی شاری كیێڤی پاتەخت دەكات ئەوانەی توانایان هەیە بەشێوەیەكی كاتی شارەكە بەجێ بهێڵن تاوەكو سەرچاوەی جێگرەوەی وزە و گەرمكردنەوە دەدۆزرێتەوە.
بەهۆی هێرشەكانی ڕووسیاوە گەرمكردنەوە لە نیوەی بیناكانی شاری كیێڤ پچڕاوە لەكاتێكدا شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە ناوچەكەی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بۆ خوار 8 پلەی سەدی دابەزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە