2 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

دادگای لاهای تاوتوێی دۆسیەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی ڕۆهینگا دەكات

پەیام 

دادگای دادی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆسیەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی ڕۆهینگی لە میانمار كۆدەبێتەوە.

ئەمرۆ دادگای داد دانیشتنی یەكەم لەبارەی دۆسیەی مێژوویی كۆمەڵكوژیی كەمینەی مسوڵمانی ڕۆهینگی لەلایەن دەسەڵاتداران و میلیشیا چەكدارەكانی میانمارەوە كۆ دەبێتەوە. ئەمەش یەكەم جارە دۆسیەیەك بەم گشتگیرییە لەلایەن دادگای لاهاییەوە تاوتوێ بكرێت.

سكاڵاكە لەلایەن وڵاتی غامبیا كە زۆرینە مسوڵمانە و لە ئەفریقایە پێشكەشی دادگا كراوە، هەروەها ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییش پشتیوانیی دەكات. تیایدا حكومەتی میانمار بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی رۆهینگییەكان لەساڵی 2017 تۆمەتبار كراوە. كە تیایدا بووە هۆی هەڵاتن و ئاوارەبوونی 730 هەزار كەسی مسوڵمان و شەهیدبوونی دەیان هەزار كەس.

پێشبینی دەكرێت دانیشتنەكان لەبارەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی میانمار (كە بۆرما-شی پێ دەوترێ) سێ هەفتە بخایەنێت. 

لە دانیشتنەكاندا دادگای لاهای بە شێوازی داخراو و دوور لە چاوی میدیا و كامێراكان گوێبیستی شایەتدانی ئەو قوربانیانە دەبێت كە پێشێلكارییان بەرانبەر كراوە. 

هەروەها بڕیارەكانی دادگا لەم دۆسیەیەدا كاریگەریی لەسەر ئەو سكاڵایەش هەیە كە ئەفریقای باشوور دژی قەوارەی زایۆنی لەبارەی كۆمەڵكوژیی خەڵكی غەززەوە پێشكەشی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای لاهای تاوتوێی دۆسیەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی ڕۆهینگا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ خۆی وەكو دەسەڵاتداری كاتیی فەنزوێلا ناودەبات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: بەرانبەر بە دۆخى ئێران تاوتوێی بژاردەی سەربازی دەكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتە سیاسییەكانی گرینلاند ڕەتیدەكەنەوە بیانەوێت ببن بە هاووڵاتیی ئەمریكی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. داوا لە دانیشتووانی كیڤ دەکرێت بۆ ماوەیەك شارەكە چۆڵبکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه‌ ئاڵای ڕووسیای هه‌ڵكردبوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاستییەکە تەواو جیاوازە؛ دەلتاى ئەمریکى لەم شوێنانە بە قورسى توشى شکست هات و بۆى پەردەپۆشکرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێشتر له‌باره‌ی فه‌نزویڵاوه‌ ئۆفه‌رێك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پێشكه‌شی ئه‌مریكا كراوه‌

سەرەتا