2 کاتژمێر پێش ئێستا
630 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ خۆی وەكو دەسەڵاتداری كاتیی فەنزوێلا ناودەبات
پەیام
دۆناڵد ترەمپ خۆی وەكو دەسەڵاتداری كاتیی فەنزوێلا ناو دەبات و دەڵێت: ئامادەشم لەگەڵ جێگرەكەی مادۆرۆ كۆ ببمەوە.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كرد و ئاماژەی بەوە دا، دۆخی ڤەنزوێلا بە باشی بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ سەرۆكی كاتیی ئەو وڵاتە زۆر باش كار دەكەن. لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ دێلسی ڕۆدریگز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا و جێگرەوەی نیكۆلاس مادۆرۆ، ترەمپ ڕایگەیاند: ئامادەم لە قۆناغێكدا لەگەڵ ڕۆدریگز كۆ ببمەوە.
دوای ئەم لێدوانەش دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی تروس سۆشیال، وێنەیەكی خۆیی بڵاو كردەوە كە لە ژێریدا نووسراوە (سەرۆكی ڤەنزوێلا بە وەكالەت). ئەمەش كاردانەوەی گەورەی دروست كردووە و وەك تانەوتەشەری ترەمپ لە ڕۆدریگز لێك دەدرێتەوە.
دوای دەستگیركردن و ڕفاندنی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە، ڕۆدریگز سوێندی دەستووریی خوارد و داوای ئازادكردنی مادۆرۆیشی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە