16/01/2026 198 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی: بە توندی ڕەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بۆ لێدان لە ئێران بەکاربهێنرێت

پەیام 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە عێراق هۆشداریدا لە مەترسییەكانی تێوەگلانی وڵات لە ململانێكان و ڕەتیكردەوە خاكەكەی بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان بەكاربهێنرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە، بە توندی ڕەتیدەكەینەوە خاكی عێراق بكرێتە مینبەرێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هەر دەوڵەتێك، بەتایبەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چونكە ئەمە بە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی عێراق و تێوەگلانی دەزانین لە ململانێیەكدا كە خزمەت بە ئاسایش و بەرژەوەندیی گەلەكەی ناكات".

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە ناوچەكە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت، بەتایبەتی لە سایەی ئاڵنگارییە ئابوورییەكان و دابەزینی نرخی نەوت، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی بارگرانی لەسەر گەلانی ناوچەكە و هەڕەشە لە سەقامگیریی هەرێمایەتی دەكات.

لە كۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردووەتەوە، كە ئەوان پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسی دەكەن و بە باشترین ڕێگەی دەزانن بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، بەجۆرێك كە سەروەریی وڵاتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەكە لە وێرانكارییەكانی جەنگ بەدووربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

سەرەتا