16/01/2026 826 جار خوێنراوەتەوە

مارك ساڤایا: سەردانی عێراق دەكەم و پرسی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ دەكەین

پەیام 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێكس، مارك ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق وێنەی كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكانی لە میانەی ئامادەكارییە بۆ سەردانەكەی بۆ عێراق.

ساڤایا بڵاوی كردوەتەوە، لەگەڵ هەریەكە لە پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریكا و، سباستیان گۆرگا، بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر كۆبوەتەوە و تاوتوێی ئەو پرسانەیان كردووە كە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تاوتوێی دەكەن، لەناو ئەو پرسانەشدا گرووپە چەكدارە عێراقییەكان هەیە.

ساڤایا نوسیویەتی، لە داهاتوودا سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا كۆ دەبێتەوە، هەروەها وتووشیەتی، ئامانجی لە هەنگاوەكانی بۆ بونیاتنانی عێراقێكی گەورەترە.

هاوكات، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڵاوی كردوەتەوە، ساڤایا دیبلۆماتكارێكی بەتوانایە و ئەو كار بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق دەكات و لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا