2 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەى خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكی توند دروستبوو

پەیام 

لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە خۆپیشاناندانەكانی ئێران، گرژییەكی توند لە نێوان جەمسەرە نێودەوڵەتییەكان دروستبوو. واشنتۆن جەختی لەوە كردەوە، كە هەموو بژاردەیەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تاران كراوەیە، لە كاتێكدا تاران ئەمریكای بە "ئاراستەكردنی ئاژاوەكان" تۆمەتبار كرد و ڕووسیاش هۆشداریی لە دەستێوەردانی دەرەكی دا.

مایك واڵتز، نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە پاڵ "گەلی ئازای ئێراندایە". ئاماژەی بەوەش كرد، كە دۆناڵد ترەمپ ڕوونی كردووەتەوە هەموو بژاردەیەك لەسەر مێزە بۆ وەستاندنی كۆمەڵكوژی.

لە كۆبوونەوەكەدا فەرەنسا و بەریتانیا هەڵوێستێكی توندیان وەرگرت. نوێنەری فەرەنسا داوای ئازادكردنی دەستبەجێی دەستگیركراوان و ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی كرد. لای خۆشییەوە جێگری نوێنەری بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، كۆمەڵەی حەوت (G7) سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن، وتیشی: "جیهان چاودێری دەكات."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران جەخت لە وەڵامی یەكلاكەرەوە دژی بژاردەی سەربازی دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكی توند دروستبوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بە فەرمی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی لە غـ.ەززە ڕاگەیاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ پاشەكشە لە بژاردەی سەربازی دەكات: پاساوی "پاراستنی خۆپیشاندەران" نەما

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ چۆڵ ده‌كات و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌هێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دۆخی وڵات له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌سه‌ده‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی شێخ مه‌قسود نه‌بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: دۆخه‌كه‌ له‌ دێرحافر مه‌ترسیداره‌

سەرەتا