1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی دێرحافر كرا
پەیام
هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی دێرحافر كرا، لەكاتێكدایە جموجوڵی سەربازی لەنێوان هێزەكانی هەسەدە و سوپای سووریا لەو ناوچەیە هەیە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردوەتەوە، هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە چەكی قورسەوە گەیشتوونەتە دێر حافر و لە سەنگەرەكانی پێشەوەی ئەو ناوچەیە جێگیر بوون، هەروەها راشگەیەنراوە، هێزەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە هاتوون.
جیا لەو هێزەی كە ڕەوانەی دێرحافر كراوە، هێزێكی دیكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی دێرەزوور كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێلیكۆپتەری سەربازی بەسەر شارەكانی ئەبو حەمام، تەبقە، رەققە، گرانیج و هەجین دەسووڕێتەوە.
ڕوانگەی سووری ئەوەشی بڵاو كردوەتەوە، بەهۆی بارگرژییە سەربازییەكان لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و سووپای سووریا لێشاوی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بەردەوامە، هەر چەندە هێزەكانی ئەمریكا رایانگەیاندووە، ڕێگا دەگرن لە هەر جۆرە پێكدادانێكی سەربازی.
هاوكات وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، هێزێكی تایبەتیان لە گرێ سپییەوە ناردووەتە سووریا، ناردنی ئەو هێزەش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت بووە و لەسەر داوای حكوومەتی سووریا نێردراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت ئۆپراسیۆنەكە چییە و لە كوێیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە