1 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

نێردەى ترەمپ: گەر ئاشتیمان بوێت دەبێت بچینە نێو قۆناغی دووەمی ئاگربەستەوە

پەیام 
 
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، پێویستە دەروازەی ڕەفەح بكرێتەوە چونكە ئەوە یەكێكە لە بەڵێنەكانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست، هەروەها راشیگەیاند، گەر پێویست بكات لەگەڵ حەماس كۆ دەبینەوە.

نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا رایگەیاند، قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەستپێدەكات و لەم قۆناغەدا پێویستمان بە متانە هەیە.

ویتكۆف وتیشی، ئەگەر ئاشتیمان بوێت دەبێت بچینە نێو قۆناغی دووەمی ئاگربەستەوە، ئەم قۆناغە بۆ گەلی فەلەستینی و ئیسرائیلی بایەخی زۆرە، لەگەڵ ئەوەدا پێویستمان بە بوونی متمانە هەیە لە نێوان لایەنەكاندا.

نێردەی سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، پێویستمان بەوە هەیە كە دەروازەی ڕەفەح بكرێتەوە، ئەوە بەڵێنێكە كە ئیسرائیل بەستوویەتییەوە بە ناردنەوەی دواین ڕووفات كە لە كەرتی غەززە ماوە.

هەروەها وتیشی، لەم قۆناغەدا گەر پێویستی كرد لەگەڵ سەركردەكانی حەماس كۆ دەبینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەى ترەمپ: گەر ئاشتیمان بوێت دەبێت بچینە نێو قۆناغی دووەمی ئاگربەستەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران جەخت لە وەڵامی یەكلاكەرەوە دژی بژاردەی سەربازی دەكاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكی توند دروستبوو

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بە فەرمی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی لە غـ.ەززە ڕاگەیاند

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ پاشەكشە لە بژاردەی سەربازی دەكات: پاساوی "پاراستنی خۆپیشاندەران" نەما

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ چۆڵ ده‌كات و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌هێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دۆخی وڵات له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌سه‌ده‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی شێخ مه‌قسود نه‌بوو

سەرەتا