1 کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بە فەرمی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی لە غـ.ەززە ڕاگەیاند

پەیام

دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاندووە، لەمڕۆوە  بە فەرمی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە كەرتی غەززە دەست پێ دەكات و تێیدا حكومەتێكی تەكنۆكراتی فەلەستینی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتەكە پێكدەهێنرێت و قۆناغی بونیاتنانەوەی كەرتەكەش دەستپێدەكات.

بەپێی ئەوەی دوناڵد تڕەمپ، رایگەیاندووە، قۆناغی دووەمی ئاگربەستی كەرتی غەززە، لە 20 خاڵ پێكدێت و، چەكدانانی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەكدارە فەلەستینییەكانی دیكەش لەخۆی دەگرێت.

هەروەها راشگەیەنراوە، لەم قۆناغەدا هەموو تونێلەكانی حەماس لەناو دەبرێن، ئەو بزووتنەوەیە چەك دادەنێت و چەكەكانیشی ڕادەست دەكاتەوە، وەك تڕەمپ ئاماژەی بۆ كردووە، لەلایەن قەتەر، توركیا و سعودییەوە گرەنتی ئەو خاڵانە كراوە و جێبەجێ دەكرێت.

لەبارەی ڕووفاتی دواین دیلی زایۆنییەوە، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە حەماس پابەندی بەڵێنەكەی بێت و ڕووفاتی دواین سەربازی ئیسرائیلی كە ئێستا لە كەرتی غەززەیە ڕادەست بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    ئێران جەخت لە وەڵامی یەكلاكەرەوە دژی بژاردەی سەربازی دەكاتەوە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    لەبارەى خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكی توند دروستبوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بە فەرمی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی لە غـ.ەززە ڕاگەیاند

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ پاشەكشە لە بژاردەی سەربازی دەكات: پاساوی "پاراستنی خۆپیشاندەران" نەما

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ چۆڵ ده‌كات و كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌هێنێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دۆخی وڵات له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌سه‌ده‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی شێخ مه‌قسود نه‌بوو

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: دۆخه‌كه‌ له‌ دێرحافر مه‌ترسیداره‌

سەرەتا