23/01/2026 373 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا پێشوازی لە بڕیاری عێراق بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعـ.ش بۆ وڵاتەكەی دەكات

پەیام  

ئەمریكا پێشوازی لە بڕیاری عێراق بۆ گواستنەوەی دەستگیركراوانی داعش لە سووریاوە بۆ وڵاتەكەی دەكات و دەسپێكردنی ڕێكارە یاساییەكان دژیان بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ بنبڕكردنی تیرۆر دادەنێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، ماركۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی دەستگیركراوانی ڕێكخراوی داعش لە سووریاوە بۆ ناوەندەكانی دەستبەسەركردن لە نێوخۆی عێراق و دەستپێكردنی ڕێكارە یاساییەكان دژیان، دەربڕی.

ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە كرد "ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا بایەخێكی زۆری هەیە و ستایشی سەركردایەتی حكومەتی بەغدادی لەم پرسەدا كرد".

لەلایەكی دیكەوە، پیت هیگسێس وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: عێراق بە گرتنەبەری ئەم ڕێكارانە بەرپرسیارێتی خۆی لە ناو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا جێبەجێ دەكات. 

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە پێویستە وڵاتانی دیكەش هاووڵاتییە (چەكدارەكانیان لە داعش) وەربگرنەوە و لە وڵاتەكانی خۆیان دادگایییان بكەن.

ڕۆژی چوارشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنێكی بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق ڕاگەیاند. عێراقیش بە هەنگاوێك بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ناوی برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

سەرەتا