1 کاتژمێر پێش ئێستا 26 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

پەیام

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، هەواڵگریی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵەکانی بۆ ئامانجگرتنی دیپلۆماتکار و بەرپرسانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە چڕکردووەتەوە.  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکوومەتی ئەمریکا ئاستی ئامادەباشیی کارمەندەکانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزکردووەتەوە و رێوشوێنی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی لە ناوچەکە گرتووەتەبەر.

ڕۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەوەتەی جەنگ لە شوباتی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئەو بەرپرسانە روونیانکردەوە، توانای ئێران بۆ هێرشکردن لە ناو خاکی ئەمریکا هێشتا سنووردارە، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، بەردەوام زانیاری و راپۆرتی نوێ لەبارەی ئەو هەڕەشانەی سنووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەزێنن لەلایەن ئێرانەوە، پێدەگات.

بەرپرسان باسیان لەوە کردووە، واشنتن داتای لەبەردەستە ئاماژە بە ئەگەری بوونی کەسانی سەر بە ئێران لە ناو ئەمریکا دەکات. هاوکات جەختیان لەوە کردەوە، کە پلانی ئەگەریی ئێران بۆ ئامانجگرتنی ئەمریکییەکان، وڵاتانی ئەوروپاش دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

سەرەتا