1 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

پەیام 

شەپۆلە پێوانەییەكانی گەرما لە هاوینی ڕابردووی ئەورووپا بوونە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە پەنجا هەزار كەس كە زۆربەیان بۆ هۆكاری چالاكییەكانی مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە.  


توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد "لە ئەنجامی بەدواداچوون بۆ ئامارەكانی گیانلەدەستدان لە 854 شاری ئەورووپیدا، لە مانگەكانی هاوین (حوزەیران، تەممووز و ئابدا)، 50 هەزار و 391 كەس بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرماوە گیانیان لەدەست داوە. 

 ئەم ژمارەیەش بە ڕێژەی %71 لە ئامارەكانی هاوینی ساڵی 2022 زیاترە. 

بەپێی توێژینەوەكە، لە نێو ئەو قوربانییانەدا، 32 هەزار و 619 كەسیان بەهۆی ئەو گەرما زێدە و نائاساییە بووە كە لە ئەنجامی سووتاندنی خەڵووز، نەوت و گاز و گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی چالاكییەكانیی مرۆڤەوە دروست بووە. 

 هەروەها وڵاتانی ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەرزترین ڕێژەی گیانلەدەستدانیان تۆمار كردووە و شاری ڕۆماش لە سەرووی سەرجەم پایتەختی وڵاتە ئەورووپییەكانەوە دێت لە ڕێژەی مەرگی پەیوەندیدار بە گەرماوە. 

توێژەران هۆشداری دەدەن كە ئەم ئامارانە تەنها ڕەنگدانەوەی %40ی دانیشتووانی ئەورووپان و هێشتا ئاماری شەپۆلی گەرمای مانگی ئایاریشی تێدا نییە، بۆیە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییان زۆر لەم داتا و ئامارانەش زیاترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و لیبیا ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ریاییه‌كانی نێوانیان دیاری كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا: له‌ هه‌ندێك شاردا خۆپیشاندانه‌كان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون

سەرەتا