1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆكانیانەوە ئێران بووە بە دەوڵەتێكی "مایەپووچبوو" و "شكستخواردوو".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ جارێكی دیكە كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەی بەسەر گەرووی ستراتیژیی هورموزدا دووپات كردەوە و ڕایگەیاند: سەرجەم بارە نەوتییە پێویستەكان بەو ڕێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕ دەبن.
هاوكات ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، كە ئێران ڕووبەڕووی گەمارۆیەكی دەریایی خنكێنەر بووەتەوە كە گەنجینەكانی بەتاڵ كردووە و كردوویەتییە دەوڵەتێكی "ئیفلاسبوو و شكستخواردوو".
لە لێدوانە نوێیەكانیدا، سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەش كرد واشنتن توانای هەیە لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ململانێی تاران یەكلا بكاتەوە.
ناوبراو ڕوونی كردەوە كە تاران بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت، هەڵاوسانی بەرز و گوشارە ئابوورییە توندەكانەوە لە ڕووی داراییەوە تووشی داڕمان بووە و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە كەوتووەتە نێو تەنگژەیەكی بێوێنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا ڕایشیگەیاند: ئێمە بڕێكی زۆری نەوت لە گەرووی هورموزەوە دەردەكەین و بازاڕەكان دەپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە