25/01/2026 1222 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاگەیەنراوێک لەبارەى مووچەى ساڵى ٢٠٢٦ـوە بڵاودەکاتەوە

پەیام

کەمێک لەمەوپێش، وەزارتى دارایى حکوومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم، سەبارەت بە خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بۆ ساڵى 2026 ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد،" تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریارو ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی".

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم بەرچاورونیانە بخەینە روو.

١- تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریارو ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

٢- تا ئێستا هیچ ڕێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.

٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە. 

٤- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەو لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە ( واتە بڕیارو ڕێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەساڵی ٢٠٢٦ ). 

بۆیە تکایە هەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە ، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.

بۆ چەندهەمین جار چەند بارەی دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری 
٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایانی ناڕازی كەركووك: سزادان لە هەڵبژاردن، دەكەینە بنەمای كارەكانمان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەكشەممە مووچەی مانگی شەشى فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی دەم پارتی: چاوەڕوان دەكرێت یاسا بۆ چارەسەری پرسی كورد دەربكرێت

سەرەتا