2 کاتژمێر پێش ئێستا 467 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

پەیام  

لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، شەپۆلێكی نوێی بەفروبارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزا لە بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی هەردوو دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28ی مانگ، شەپۆلێكی بارانبارین بە بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان.

ئاماژەى بەوەشکردووە: كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەنێوان كاتەكانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لەو ناوچانەدا ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەهەندێ شوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و سۆران كاریگەری مامناوەند دەبێت بەشێوەی بارانی پچر پچر، پلەكانی گەرماش بەرێژەی دوو تا سێ پلە نزمدەبنەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو: كاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، لەسەر سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و كەركووك و ئیدارەی سۆران و گەرمیان كۆتایی پێدێت، بەڵام لەناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین كاریگەریەكانی بەلاوازی بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی ئێوارەی هەمان رۆژ و دواتر كەش جێگیر دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا لە قامیشلۆ دەكشێتەوە و هێرشی سوپای سووریا لە دەوروبەری كۆبانێ بەردەوامە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    دانەغاز لەگەڵ هاوبەشەكانی غاز بۆ پیشەسازییەكانی هەرێم دابین دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاگەیەنراوێک لەبارەى مووچەى ساڵى ٢٠٢٦ـوە بڵاودەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: كەناڵی پەیوەندییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمانبەرانی زانكۆی كەركووك دژی ڕاگرتنی دەرماڵەى زانكۆییان مانگرتنیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ناحیەی سەروچاوە گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ڕۆژاوای كوردستان بەڕێوەچوو

سەرەتا