2 کاتژمێر پێش ئێستا 497 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا لە قامیشلۆ دەكشێتەوە و هێرشی سوپای سووریا لە دەوروبەری كۆبانێ بەردەوامە

پەیام

هێزەكانی ڕووسیا لە فڕۆكەخانەی قامیشلۆ دەكشێنەوە، هەسەدەش دەڵێت هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا هێرشیان بۆ سەر دەوروبەری كۆبانێ دەستپێكردووەتەوە.

ئەمڕۆ هێزەكانی ڕووسیا لە فرۆكەخانەی قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان چەندین ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازییان بەرەو بنكە سەربازییەكانی مۆسكۆ لە لازقییە گواستەوە.

بەپێی زانیارییەكان ڕووسیا كە لەساڵی 2019 ـەوە لە فرۆكەخانەی قامیلشۆ جێگیر بووە، ئێستا دەیەوێت بە تەواوی ناوچەكە چۆڵ بكات.

هاوكات لە بەرەی كۆبانێوە كە لەلایەن سوپای سووریاوە گەمارۆ دراوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق لە چەندین بەرەوە هێرشیان بۆ سەر گوندەكانی خەراب عەشك و جەلەبیا دەستپێكردووە كە دەكەونە باشووری رۆژهەڵاتی شاری كۆبانێ، هەروەها تۆپبارانی گوندەكان و ناوچەكانی نیشتەجێبوون دەكەن.

هەسەدە هێرشەكانی بە پێشێلكردنی ڕوونی ئاگربەست ناوبردووە و ڕاشگەیاندووە: شەڕ و پێكدادانی سەخت لەنێوان هێزەكانیان و گرووپەكانی سەر بە سوپای سووریا ڕوویداوە و هێزی پشتیوانیی زیاتریش وەك تانك و زرێپۆش گەیشتووەتە لای هێرشبەرەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا لە قامیشلۆ دەكشێتەوە و هێرشی سوپای سووریا لە دەوروبەری كۆبانێ بەردەوامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز لەگەڵ هاوبەشەكانی غاز بۆ پیشەسازییەكانی هەرێم دابین دەكەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاگەیەنراوێک لەبارەى مووچەى ساڵى ٢٠٢٦ـوە بڵاودەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: كەناڵی پەیوەندییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمانبەرانی زانكۆی كەركووك دژی ڕاگرتنی دەرماڵەى زانكۆییان مانگرتنیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ناحیەی سەروچاوە گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ڕۆژاوای كوردستان بەڕێوەچوو

سەرەتا