1 کاتژمێر پێش ئێستا 18 جار خوێنراوەتەوە

دەمپارتی: پێویستە دەروازە سنوورییەكان بكرێنەوە و گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت

پەیام

وتەبێژی دەمپارتی داوای كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستن دەكات و دەڵێت: دەبێ گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان "دەمپارتی" ڕایگەیاند: كۆبانێ لەژێر گەمارۆیەكدایە كە سوپای سووریا سەپاندوویەتی، بەڵام پێویستە گەمارۆی سەر ناوچە كوردییەكان كۆتایی پێ بێت، نابێ كەس تەماشاكەر بێت لەبەردەم ڕەقبوونەوە و گیانلەدەستدانی منداڵان بەهۆی سەرما و برسێتییەوە.

وتەبێژی دەمپارتی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە توركیا بڕیار بدات ئایا دەستكەوتەكانی كورد لەم قۆناغەدا بە هەرەشە دەزانێت یان وەك دەستكەوت تەماشایان دەكات. ڕاشیگەیاند: بە عەقڵیەتی سەربازی و هەڕەشەی چەك سەقامگیری لە سووریا دروست نابێت.

ئایشەگوڵ دۆغان داوای كرد توركیا دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بكاتەوە و ڕایگەیاند: كۆبانێ قەیرانێكی گەورەی مرۆیی و نەبوونی خۆراك و دەرمان بەڕێ دەكات.

وتەبێژی دەمپارتی ئاشكراشی كرد، لیژنەیەكی تایبەت بە قەیرانەكەیان پێكهێنا و لەم هەفتەیەدا شاندێكی هاوسەرۆكانی دەمپارتی سەردانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا جەهەپە، دەڤا پارتی، سەعادەت و ئاییندە دەكات و پرسی سووریا و رۆژئاوایان لەگەڵ تاوتوێ دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەمپارتی: پێویستە دەروازە سنوورییەكان بكرێنەوە و گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی پەرلەمانی عێراق سەرۆككۆمار هەڵدەبژێرێت و كورد بە پەرتەوازەیی بەشدارە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا لە قامیشلۆ دەكشێتەوە و هێرشی سوپای سووریا لە دەوروبەری كۆبانێ بەردەوامە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز لەگەڵ هاوبەشەكانی غاز بۆ پیشەسازییەكانی هەرێم دابین دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى دارایى هەرێم ڕاگەیەنراوێک لەبارەى مووچەى ساڵى ٢٠٢٦ـوە بڵاودەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلهام ئەحمەد: كەناڵی پەیوەندییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دەكرێت كێشەكان چارەسەر بكەین

سەرەتا