2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا لایه‌نه شیعییه‌كان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نه‌داوه
سه‌ركرده‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كرد ئه‌وه‌ش دوای نووسینێكی دۆناڵند تره‌مپ به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نووری مالیكی.
هه‌رچه‌نده چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای كۆبوونه‌وه‌كه هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمییان ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، سه‌ركرده‌ی لایه‌نه شیعییه‌كانی نێو چوارچێوه‌كه سووبوون له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی و نووسینه‌كه‌ی تره‌مپیان به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق ناوبردووه.
پێشتریش چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و خودی نووری مالیكی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه پێویسته چوارچێوه‌كه سوور بن له‌سه‌ر كاندیدی فه‌رمییان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌یزران و هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ئه‌مریكایان له بڕیاری ناوخۆیی عێراقییه‌كان بۆ به‌ڕێ,ه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە