1 کاتژمێر پێش ئێستا
218 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: هێرشی داهاتوو بۆسه‌ر ئێران وێرانكه‌ر ده‌بێت
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا بۆ ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هێرشی داهاتوو زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت و هێزێكی ده‌ریایی زه‌به‌لاح به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتووه.
دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاستی لێدوانه تونده‌كانی به‌رامبه‌ر به ئێران به‌رزكرده‌وه و له ڕێگه‌ی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له سه‌كۆی "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگه‌یاند: هێزێكی ده‌ریایی زه‌به‌لاحی ئه‌مریكی به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و ناوچه‌كه له جووڵه‌دایه، كه "زۆر گه‌وره‌تره له‌و هێزه‌ی كه پێشتر بۆ ڤه‌نزوێلا نێردرا".
سه‌ره‌ڕای توندی لێدوانه‌كانیشی، تڕه‌مپ جه‌ختی له هێشتنه‌وه‌ی ده‌رگای دیپلۆماسی به كراوه‌یی كرده‌وه و هیوای خواست "ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشێت".
چاودێرانیش هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تڕه‌مپ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌تی "ئه‌وپه‌ڕی فشار" و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له لایه‌ك، و پاڵنان به‌ره‌و ڕێككه‌وتنی سیاسی له لایه‌كی تره‌وه ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها تڕه‌مپ هۆشداریی دا، كه هه‌ر هێرشێكی داهاتووی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران "زۆر خراپتر" ده‌بێت، به‌راورد به ئۆپراسیۆنی چه‌كوشی نیوه‌شه‌و، كه بووه هۆی وێرانكارییه‌كی گه‌وره بۆ ئێران، وتیشی: ڕێگه مه‌ده‌ن ئه‌مه دووباره ببێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كرگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له دواین جه‌نگه‌كانیان له ئه‌فغانستان و عێراق زیاتر له 7 تریلیۆن دۆلار و حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی له‌ده‌ست دا بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
وتیشی ئێران ئاماده‌یه بۆ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێری بكرێته سه‌ر ئه‌وا به توندترین شێوه وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە