1 کاتژمێر پێش ئێستا 543 جار خوێنراوەتەوە

بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

پەیام 

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و پرسی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و قەیرانی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران تاوتوێ دەكات.

بڕیارە ئەمشەو سەركردەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆ ببنەوە. بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبوونەوەكەدا پرسی دانیشتنی سبەی یەكشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تاوتوێ دەكرێت، بەو هۆیەشەوە نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبن.

هەرچەندە ڕاگەیەنراو و زانیاری فەڕمی نییە، بەڵام زانیاری نافەڕمیی هەیە كە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆی پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانە كە وەك گەورەترین كوتلە ئەو پۆستە مافی چوارچێوەی هەماهەنگییە.

هەر ەندە ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی بە زۆرینەی دەنگ نووری مالیكی وەك پاڵێوراو بۆ پۆستەكە دیاریی كرد، بەڵام ڕەتكردنەوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كێشەی بۆ هەنگاوەكەی لایەنە شیعییەكان دروستكردووە و كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی ئەو پرسەیە.

كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەكاتێكدایە دوێنێ، هەینی، نووری مالیكی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران لەگەڵ جوشوا هاریس كارهەڵسوڕێنەری ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەڕمییش لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گفتوگۆی لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران و تێڕوانینی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕەوتی كاری حكومەتی داهاتوو كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕوانگەی ئیكۆ: نزیكەی لەسەدا 12ی كۆی مووچەی عێراق بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی: کەمتەرخەمى لە متمانەى ئەو کەسانە ناکەین بە ئێمەیان هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: سنوورەكانمان لەگەڵ سووریا پارێزراون و حەوت جۆر بەربەست جێگیركراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی كۆمار: دەستێوەردانی دەرەكى لە كاروباری ناوخۆی عێراق قبوڵناکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنە مێژووییەكەمان لەگەڵ هەرێم درێژبکەینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێكهێنانی حكومەتی عێراق لە بەردەم ئاڵنگاری و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نه‌داوه‌

سەرەتا