31/01/2026 815 جار خوێنراوەتەوە

ڕوانگەی ئیكۆ: نزیكەی لەسەدا 12ی كۆی مووچەی عێراق بۆ سێ سەرۆكایەتییەكەیە

پەیام 

دامەزراوەیەكی ئابووریی عێراقی ئاشكرای دەكات كە پارەی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە زۆر زۆرە و بەردەوامبوونی ئەو دۆخە وەك بەهەدەردانی پارەی گشتی وایە.

ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاوی كردەوە: مووچەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق كۆمار و ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران زۆر زۆرە و دەكاتە لەسەدا 11 و پۆینت پێنجی كۆی مووچەخۆرانی وڵات و ئەو مووچەیە زۆر بەرزە و بە هاووڵاتی ئاسایی بەراورد ناكرێت.

ڕوانگەی ئیكۆ عێراق باسی لەوەش كردووە "كۆی مووچەی مووچەخۆرانی دەوڵەت لە ساڵی ڕابردوو نزیكەی 56 ترلیۆن دینار بووە و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقیش گەیشتووەتە شەش ترلیۆن و 460 ملیار دینار".

ئەو دامەزراوە ئابوورییە دەڵێت: خەرچی و مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زۆر بەرزە و لەسەر حسابی خزمەتگوزاری گشتی دێت كە هاوڵاتیان زۆر پێویستیان پێیەتی و ئەوە وەك بەهەدەردانی پارەی گشتی وایە، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە نیشانەی پرسیاری گەورە لەبارەی دادپەروەریی دابەشكردنی سەرچاوە سروشتییەكان دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەرەتا