2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
مالیكی: کەمتەرخەمى لە متمانەى ئەو کەسانە ناکەین بە ئێمەیان هەیە
پەیام
وەك وەڵامێك بۆ ئەو هەواڵانەی باس لە كشانەوەی نووری مالكی لە پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دەكەن، ناوبراو ڕایگەیاند: لە مافی گەل بۆ دیارییكردنی كەسانێك كە متمانەی پێیان هەیە بۆ سەركردایەتیی قۆناغەكە، لەبەرچاودەگرین و كەمتەرخەمی ناكەین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوەی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە: هەڵبژاردنی حكومەت و سەركردایەتییەكەمان كاروبارێكی نێوخۆییە و پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت، هەر وەك ئێمە ڕێز لە بژاردەی خەڵكانی دیكە دەگرین.
ئەم قسانەی نووری مالیكی لەمیانی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دێت لە بەشی پەیوەندیی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ماڵپەڕی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەتایبەت كە دەنگۆی پاشەكشەی ناوبراو لە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران بڵاو بووەوە.
لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەڵبژاردنە یەك لەدوای یەكەكان ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە گەلی عێراق و دامەزراوەكانی لە ماناكانی دیموكراسی و ئازادی و هاوبەشیی سیاسی وەرگرتووە، بۆیە ئێمە لەم ڕوانگەیەوە لەم دەستكەوتە دەست هەڵناگرین و لە مافی گەلی عێراق بۆ دیارییكردنی كەسانێكیش كە متمانەی پێیان هەیە بۆ سەركردایەتییكردنی قۆناغەكە، كەمتەرخەمی ناكەین.
ڕایشیگەیاندووە: ڕێزی ویستی نیشتمانی و بڕیاری سەربەخۆییانەی خۆمان دەگرین و چاوەڕێش دەكەین ئەوانی دیكەیش ڕێز لەو بڕیارە بگرن، وەك چۆن ئێمە ڕێز لە ویستی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری نێوخۆی خۆیان دەگرین!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە