2 کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنە مێژووییەكەمان لەگەڵ هەرێم درێژبکەینەوە

پەیام  

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەركەوتنی پرۆسەی بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئامادەن لە دوای مانگی ئادارەوە ڕێككەوتنە مێژووییەكەی نێوانیان درێژ بكەنەوە.

عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای كرد كە ڕێككەوتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیاكەیانەوە پرۆسەیەكی "سەركەوتوو" بووە، بۆیە حكوومەت بڕیاری داوە تا كۆتایی مانگی ئادار بەردەوام بێت. 

ناوبراو جەختی كردەوە، كە ڕێككەوتنەكە مێژوویی بووە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دوای ئەو وادەیەش ڕێككەوتنەكە درێژ بكەنەوە، بەو پێیەی پرۆسەی هەناردەكردنی ڕێكخستووەتەوە و داهاتی زیاتری بۆ وڵات دەستەبەر كردووە.

سەبارەت بە میكانیزمی كاركردنیان، بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕوونیكردەوە، كە كۆمپانیاكە كراوەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەكان لە هەر شوێنێكی جیهان بن بەبێ جیاوازی.

ئاماژەی بەوەش دا، كە ستراتیژییەتیان بریتییە لە پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان فرۆشتنی تەواوی بڕی نەوتی بەردەست و بەدەستهێنانی بەرزترین داهات، بۆ ئەمەش چاودێریی وردی ئەو بازاڕانە دەكەن، كە خواستیان لەسەرە، بێ ئەوەی دەستبەرداری بازاڕەكانی دیكە ببن، تاوەكو نەوتی عێراق لە هەموو جیهاندا پێگەی خۆی بپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆمۆ: ئامادەین ڕێككەوتنە مێژووییەكەمان لەگەڵ هەرێم درێژبکەینەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكهێنانی حكومەتی عێراق لە بەردەم ئاڵنگاری و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بڕیاری لابردنی نووری مالیكی ـیان نه‌داوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سوودانی: پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پارێزراو بن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوری مالیكی: به‌رده‌وام ده‌بم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڤایا: ناوی به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراقمان لایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: مالیكی تاكه‌ كاندیده‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێك: ئه‌مریكا هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا