2 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران بە هێمنی مانۆڕ لە گەرووی هورمز بكەن
پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا هۆشداری دەداتە سوپای پاسدارانی ئێران بە هێمنی مانۆڕ لە گەرووی هورمز بكات و دەڵێت: چاوپۆشی لە هیچ ڕەفتارێكی نابەرپرسیارانە ناكەین.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) هانی سوپای پاسداران دەدات مانۆڕە دەریاییەكەی لە گەرووی هورمز بە شێوەیەكی پارێزراو و پیشەیی ئەنجام بدات و لە هەر مەترسییەكی ناپێویست لەسەر ئازادیی دەریاوانی نێودەوڵەتی دوور بكەوێتەوە.
سێنتكۆم دەڵێت: هێزەكانی ئەمریكا دان دەنێت بە مافی ئێران بۆ كاركردن بەشێوەیەكی پیشەیی لە بوارەكانی ئاسمانی و ئاوی نێودەوڵەتی، بەڵام هەر ڕەفتارێكی ناپارێزراو و ناپیشەیی لە نزیك هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە هەرێمایەتیەكان و كەشتە بازرگانییەكان دەبنە هۆی هۆی زیادكردنی مەترسی پێكدادان و تێكدانی سەقامگیری.
سێنتكۆم جەخت دەكاتەوە لەوەی سەلامەتی كارمەندان و كەشتیەكان و فڕۆكەكانی وڵاتەكەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرەنتی دەكات و چاوپۆشی لە هەر ڕەفتارێكی ناپارێزراوی سوپای پاسداران لە مانۆڕەكەی گەرووی هورمز، ناكات.
بڕیارە سبەی، ڕۆژی یەكشەممە، مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی هێزەكانی ئێران و ڕووسیا و چین لە نزیك گەرووی هورمز دەستپێبكات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە