1 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی پزیشكیان و ترەمپ بەدوور دەزانێت
پەیام
ئێران ئەنجامدانی گفتوگۆ لەئێستادا، بەتایبەت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ترەمپ و پزیشكیان بەدوور دەزانێت.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئێمە بۆ هەنگاوی دیبلۆماسیی هاوسەنگ لەگەڵ ئەمریكا ئامادەین.
لە میانی دیدارێكی لەگەڵ سی كەناڵی ئێن ئێن تورك، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هەوڵە نێوەندگیرییەكەی توركیا لەنێوان تاران و واشنتۆن، ڕایگەیاند: توركیا بەدوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناوچەكە دەگەڕێت، ئێمەش بە چاوی ئەرێنتییەوە بۆ ئەو هەوڵانە دەڕوانین و هیوادارین سەركەوتوو بێت.
هاوكات لەگەڵ ئەوە، عەراقچی دیداری سێقۆڵ نێوان سەرۆكی وڵاتەكەی و سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی توركیا بەدوور زانی و وتی: پێم وایە ئێستا بۆ هەنگاوێكی لەو شێوەیە دوورین، لەنێوان ئێمە و ئەمریكا دوورییەك بۆ دانوستان هەیە.
لای خۆیشیەوە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردەوە كە ئێران بەدوای پەیوەندی بە ئێمەوەیە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە، ئێمەش بە ڕووی ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی دادپەروەرانەوەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە